یەکەم کۆنفڕانسی پشتیوانیکردنی خۆڕاگریی فەلەستین لە عێراق بەڕێوەدەچێت
هاوپەیمانیی فەتحی عێراق رایگەیاند ئەم هاوپەیمانیە جیا لە کۆکردنەوەی یارمەتیی دارایی بۆ گەلی فەلەستین ، کۆنفڕانسێکیش بە ئامانجی پشتگری کردنی خۆڕاگریی فەلەستین بەڕێوەدەبات .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، مەحمود روبەیعی ئەندامی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق رایگەیاند ئەم هاوپەیمانیە بڕیارە شەممەی داهاتوو کۆنفڕانسێک بۆ داکۆکی لە گەلی تێکۆشەری فەلەستین و راوەستاویی پاڵاوانانەی لە بەرامبەر رژێمی داگیرکەر و تاوانکاری زایۆنی بەڕێوە ببات .
روبەیعی بە ئاماژە بە داکۆکیەکانی هاوپەیمانیی فەتح لە موقاوەمەی فەلەستینی گوتی : ئەم هەڵوێستەی فەتح دەگەڕێتەوە بۆ بڕوای بە دادەوریی ئارمانجی فەلەستین و بە ئاڕاستەی جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی مەرجەعی باڵا ، ئایەتوڵڵا سیستانیە .
محەمەد بەلەداوی ئەندامی دیکەی فەتح لە پەرلەمانی عێراقیش جەختی کردەوە ئەم هاوپەیمانیە کۆبوونەوە و چالاکیی جۆربەجوری دەبێ لە گەڵ لایەنەکانی نێوخۆیی و دەرەکی بۆ پشتیوانیکردنی فەلەستین و خۆڕاگریی .