May 21, 2021 06:10 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی عێراق بۆ وەرگرتنی بریندارانی فەلەستینی و ناردنی پزیشک بۆ ھەرێمی غەززە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق باسی ئامادە بوونی ئەم وڵاتەی کردووە بۆ وەرگرتنی بریندارانی فەلەستینی و ناردنی پزیشک بۆ ھەرێمی غەززە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق، «سەیفۆلبەدر» وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە ئامادە بوونی وەزارەتخانەکەی لەمەڕناردنی تاقمێکی پزیشکی بۆ غەززەوھەروەھا وەرگرتن و چارەسەریی ئەو شارومەندانەی فەلەستین کە لە بوردومانەکانی سوپای ڕژێمی زایونی بریندار بوونە،ڕاگەیاند.

«سەیفۆلبەدر» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە تەواوی دامەزراوەو پێکھاتە پزیشکییەکانی عێراق ئامادەن ئەو شارومەندانەی فەلەستین کە لە بوردومانەکانی سوپای ڕژێمی زایونی بریندار دەبن، وەرگرن و خزمەتگوزاریی پزریشکییان بدەنێ .

بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە میانەی ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ھەرێمی غەززە لانیکەم چل نەخۆشخانەو قوتابخانەی ئەم ناوچەیە زیانیان وێکەوتووەو یان بە تەواوی خاپوور کراون.

لەشکریانی ڕژێمی زایونی لە دووشەممەی حەوتەی ڕابردووەوە ھێرش و دەست درێژکارییەکی دڕندانەیان دژی ھەرێمی غەززەو فەلەستینییەکان دەست پێ کردووە کە ھەتا ئێستا لە ئەنجام دا ٢٣٠ کەس لەوانە ٦٥ منداڵ، ٣٩ ئافرەت و ١٧ بەساڵاچوو شەھیدو ھەزارو ٧١٩ کەسیش بریندار بوونە.

سەرپەیڤ