May 21, 2021 06:36 Asia/Tehran
  • سەدان عێراقی خوازیاری جوڵان بەرەو فەلەستینی داگیرکراون

سەدان عێراقی ڕۆژی پێنج شەممە بە خڕبوونەوە لە سنووری ئۆردۆن خوازیاری جوڵان بەرەو فەلەستینی داگیرکراو بوون بە مەبەستی یارمەتی دانی جەماوەری غەززەو بەیتولموقەددەس.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، گردەوە بووانی عێراقی خوازیاری پەڕینەوە لە خاکی ئۆردۆن بوون بۆ یارمەتی دانی جەماوەری غەززەو بەیتولموقەددەس لە بەرامبەر دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی. ئەم گردبوونەوەیە لە سەر دەستی ھەڵسوڕاوانی عێراقی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەنجامی گرتووە.

«نەجم ساعیدی» بەشدارێکی ئەو گردبوونەوەیە ڕایگەیاندووە: زیاتر لە ٢١ پاس سەدان کەسی لە پارێزگاکانی باشورو ڕۆژئاواو بەغدا گەیاندووەتە سنووری ئۆردۆن ھەتا لەوێوە بپەڕێنەوە بۆ سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین.

بە قسەی «ساعیدی» پاسەکان لە سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممەوە وەڕێ کەوتن و لە پارێزگای ئەنبار خڕ بوونەوەو لەوێشەوە بەرەو سنوورەکانی ئۆردۆن جوڵەیان کردو لە ئێستاش دا داوایان لە کاربەدەستانی ئۆردۆن کردووە ھەتا مۆڵەتی پەڕینەوە لە خاکی ئەو وڵاتەو جمین بەرەو فەلەستینیان بدەنێ ھەتا بەشێوەی ئاشتیانە بچنە خاکی فەلەستینەوەو دژی دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی بەرامبەر بە جەماوەی ھەرێمی غەززەو بەیتولموقەددەس ناڕەزامەندی دەر ببڕن. 

 

سەرپەیڤ