May 21, 2021 10:48 Asia/Tehran
  • جەختی ھاوپەیمانیی فەتح لە سەر دەست گرتنی تۆکمەوتەواوی بەغدا بە سەر بنکە ئاسمانیەکانی ئەم وڵاتە

سەرۆکی ھاوپەیمانیی «فەتح»ی عێراق لە سەر دەست گرتنی تۆکمەوتەواوی بەغدا بە سەر سنووری ئاسمانیی ئەم وڵاتەو بنکە ئاسمانیەکانی پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، «ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای ئاماژە کردن بە دانیشتنەکانی لێژنە تەکنیکییەکانی ھەردووک لایەنی عێراقی و ئەمریکی وتی: ئەم دانیشتنانە دەبێ دەرەنجامی ئەرێنیی ھەست پێکراوو وەدی ھاتنی خواستی گەلی عێراق بە تایبەت دەستەڵات و سەروەریی نیشتیمانیی تۆکمەوتەواوو کشانەوەی یەکجاریی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراقی لێ بکەوێتە بە زووترین کات و بە گوێرەی خشتەیەکی زەمەنی.

«عامری» ھەروەھا لە سەر پێویستیی گەڕانەوەی دەستەڵاتی تۆکمەوتەواو بەسەر بنکەی ئاسمانیی «عەینۆلئەسەد» و «حەریر» بە ھێزەکانی عێراق و زاڵ بوونی بە تەواوی بەسەر سنووری ئاسمانیی عێراق و ھەروەھا کۆتایی ھاتنی پێشێلکرانی سنووری ئاسمانیی ئەم وڵاتە بە ھۆی خۆفڕەکانەوە پێی داگرت.

سەرپەیڤ