وەزارەتی دەرەوەی عێراق : ھیچ چاوەدێریەکی نێودەڵوەتیی بەسەر ھەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتەدا نابێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق گوتی : ھیچ چاوەدێریەکی نێودەڵوەتیی بەسەر ھەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتەدا نابێت.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی دەنگوباسی مەوازین نیوز ، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەک دا گوتی : ھیچ چاوەدێریەکی نێودەوڵەتیی بەسە ھەڵبژاردڕنەکان دا نابێ ، بەڵکوو تیمێک لە رێکخراوی نەتەوەکان ئەویش یەک جار لەسەر داوای عێراق چاوەدێریی ھەڵبژاردنەکان دەکات .
ئەم کاربەدەستە عێراقیە گوتی ئامادەبوونی تیمی رێکخراوی نەتەوەکانیش بەپێبەندی تەواو بە پاراستنی سەروەریی نیشتمانیی و سەربەستیی عێراق دەبێت .
لێدوانەکانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەێ عێراق دوای ئەوە دێت کە ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی پێنجەشەممە بە کۆدی دەنگ رەزامەندی نیشاندا لە گەڵ داوای عێراق بۆ ئامادەبوونی چەند تیمێکی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ چاودێری کردنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق .