پەلاماری تیرۆریستان بۆسەر ناوچەی تارمییەی باکووری بەغدا ، لانیکەم 9 کوژراو برینداری لێکەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i397207-پەلاماری_تیرۆریستان_بۆسەر_ناوچەی_تارمییەی_باکووری_بەغدا_لانیکەم_9_کوژراو_برینداری_لێکەوتەوە
سەرچاوەکانی ھەواڵ ، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ باسی پەلاماری تیرۆریستانیان کرد بۆسەر ناوچەی تارمییەی باکووری بەغدا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2021 04:27 Asia/Tehran
  • پەلاماری تیرۆریستان بۆسەر ناوچەی تارمییەی باکووری بەغدا ، لانیکەم 9 کوژراو برینداری لێکەوتەوە

سەرچاوەکانی ھەواڵ ، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ باسی پەلاماری تیرۆریستانیان کرد بۆسەر ناوچەی تارمییەی باکووری بەغدا .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، لەم پەلامارەدا لانیکەم دوو کەس کوژران و 7 کەسی دیکە بریندار بوون . 

 سەرباری شکستی گروپی تیرۆریستی داعش لە عێراق ، هێشتا ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم گروپە تیرۆریستیە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە دان وبەشێوەی پڕژ وبڵاو دەس ئەدەنە کردەوەی تیرۆریستی.

گروپی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ بە لاگری ماڵیی وسەربازی ئەمریکا وهاوپەیمانانی ڕۆژئاوایی وعەرەبی ئەم وڵاتە لەوان عەرەبستان بە پەلامار بۆسەر عێراق بەش گەلێکی بەربڵاو لە ناوچە باکوری وڕۆژئاواییەکانی ئەم  وڵاتەی داگیرکرد وجەنایەتی بێ ئەژماری ئەنجامدا.