حوزه‌یران 06, 2021 06:47 Asia/Tehran
  • قیژۆکی مەترسیی بنکەی «عەینۆلئەسەد» لە ڕۆژئاوای عێراق کەوتەکار

قیژۆکی مەترسیی بنکەی ئاسمانیی «عەینۆلئەسەد» شوێنی مۆڵ درانی لەشکریانی ئەمریکی لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە کەوتە کار.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم قیژۆکە ھاوکات لەگەڵ ھاوێژرانی موشەکێک بەرەو ناوەندی پشتیوانیی دیپلۆماسیانەی بەغدا «BDSC» کەوتووەتە کار.

کاربەدەستێکی ئاسایشتیی عێراقی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە بنکەی «شەفەق نیوز»ی ڕاگەیاندووە:ڕەوشتی وشداری دانی زۆرینە لە بنکەی  ئاسمانیی «عەینۆلئەسەد» داگری کەوتنە کاری قیژۆک و وشداری دان بۆ خۆسازدان بەمەبەستی بەرنکار بوونەوەی ھاوێژرانی موشەک لە بەردەوامی دایە.

ئەم کاربەدەستە ئاسایشتییەی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەم موشەکە زیان و یان کوژرانی بە دواوە نەبووە.

لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە ھەڵمەتی ھاوچەشنی زۆر کراوەتە سەر بنکەو کاروانەکانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق دا.

سەرپەیڤ