وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : هەڵوێستی ڕەسمیی ئێران هەموو کات پشتیوانی لەسەروەری عێراق بووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i397469-وتەبێژی_وەزاڕەتی_دەرەوەی_ئێران_هەڵوێستی_ڕەسمیی_ئێران_هەموو_کات_پشتیوانی_لەسەروەری_عێراق_بووە
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، هەڵوێستی ڕەسمیی ئێرانی هەموو کات پشتیوانی لە سەروەری عێراق زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2021 06:07 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : هەڵوێستی ڕەسمیی ئێران هەموو کات پشتیوانی لەسەروەری عێراق بووە

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، هەڵوێستی ڕەسمیی ئێرانی هەموو کات پشتیوانی لە سەروەری عێراق زانی.

 

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وئەحمەد ئەلسەحاف هاوشانی عێراقی ناوبراو لە وتووێژێکی تەلەفیزیۆنی لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلئەخباریە ی عێڕاق ئامادەبوون وبە پرسیارەکان لەمەڕ پێوەندی دوو وڵات وپرس ومەسەلەی ناوچەیی وەڵامیان دایەوە.

خەتیب زادە لەم بەرنامەیەدا وتی: ئێران گوژمەیەکی بەمەبەستی یارمەتیدان بە نەتەوەی عێراق لەبارەی قەرزەکانی وزە لەبەر چاو گرتووە.

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وتی: رێز لە  بڕیارەکانی حکومەت وپەرلەمانی عێراق لەمەڕ خشتەی کاتبەندی کراوی چوونە دەری هێزە ئەمریکیەکان لەم وڵاتە دەگرین . 

خەتیب زادە هەروەها وتی؛ گروپی تیرۆریستیی داعش بە فەتوای مەرجەعیەت ویەکگرتوویی خەڵکی عێراق ت.وشی شکست بوو.

ئەحمەد ئەلسەحاف یش لەم وتووێژە هەواڵیە دا وتی: لە سەفەری خەتیب زادە بۆ بەغدا ، پێوەند دوو لایەنە وپرس ومەسەلەی هاوبەشی نێوان دوو ولات درایە بەر باس ولێکدانەوە.

ئەلسەحاف وتی: هەڵوێستی ڕەسمیی ئێران بەردەوام لاگری لە پاڕاستنی حکومەت وپاراستنی سەروەری خاکی عێراق بووە وتاران لەهیچ لایەنێکی غەیرە حکومەتی لە عێراق پشتیوانی ناکات.