حوزه‌یران 22, 2021 12:51 Asia/Tehran
  • قەسابەکەی داعش بە ھۆی حەشدی شەعبیەوە تیاچوو

سەرچاوەیەکی ئاگاداری سەربە حەشدی شەعبی ڕۆژی دووشەممە باسی کوژرانی سەرکردەیەکی پڕمەترسیی داعشی کرد ناسراو بە «قەساب» لە دیالەی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم سەرچاوەیە بە میدیاکانی عێراقی وت: ئەم سەخرکردە خوێنمژەی داعش کەوتە نێو بۆسەی حەشدی شەعبی لە گردوپەڕی گەڕەکی میقدادیە ھەڵکەوتوو لە ٤٥ کیلومەتریی باکووری ڕۆژھەڵاتنی بەعقوبە.

بە قسەی ئەم سەرچاوەیە، یەکەیەکی سەربە ھێزەکانی ھەواڵگریی لەشکری ٢٤ی حەشدی شەعبی توانی لە بۆسەیەک دا تیرۆریستێک ناسراو بە «ئوسامە ئەلناحیر» قەسابی داعش و سەرکردەیەکی پڕمەترسیی پێشووی قاعیدە و ئێستای داعش دوای چەندین ساڵ پەیگەڕو پێوشوێن گرتن لە ڕۆژھەڵاتی گەڕەکی میقدادیەی بەعقوبە بخاتە داوەوەو لەنێوی بەرێت.

وەک باسی دەکرێت کوژرانی «ئەلناحیر» بە پێی ھەواڵگریی وردی مەیدانی مسۆگەر کراوەو کوشتنی لە ڕاستی دا شکاندنی پشتی تیرۆریستانی داعش بە تایبەت لە ناوچەی حەمرینی دیالە دێتە ئەژمار.

حەشدی شەعبی و ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە زنجیرەھەڵمەتێکی ھاوبەش و ڕێکخراویان بۆ ڕاوکردنی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش دەست پێکردووە.

سەرپەیڤ