داخوازیی «سەدر» بۆ بەردەوام کرانی وتووێژ لە نێوان ئێران و عەرەبستاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i397889-داخوازیی_سەدر_بۆ_بەردەوام_کرانی_وتووێژ_لە_نێوان_ئێران_و_عەرەبستاندا
موێتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق لە چەند توییتێکدا داوای لە ئێران و عەرەبستان کرد کە وتووێژەکانیان بەردەوام کەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 23, 2021 02:55 Asia/Tehran
  • داخوازیی «سەدر» بۆ بەردەوام کرانی وتووێژ لە نێوان ئێران و عەرەبستاندا

موێتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق لە چەند توییتێکدا داوای لە ئێران و عەرەبستان کرد کە وتووێژەکانیان بەردەوام کەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، موقتەدا سەدر لە توییتێکدا نووسی: عێراق بەنیازە ئاڵقەی پەیوەندیدەری نێوان وڵاتانی ناوچەکە بێت.

سەدر وتیشی: ئێمە ھێشتاش دەمانەوێ پەیوەندییەکی باشمان لە گەڵ ھەردووک وڵاتی ئێران و عەرەبستان ھەبێت و دابی دراوسێتی لەگەڵ ھەموواندا بپارێزین و ھەتا کاتێک کە ئەوان پەیوەندییان لەگەڵماندا ھەیە، ئێمەش نامانەوێ بە زیانی یەکێک لەو دوو وڵاتە بەلای وڵاتەکەی دیکەدا با دەینەوە.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە، ھۆگری و نزیکایەتیی نێوان ئێران و عەرەبستان کلاریگەریی ئەرێنی بۆ عێراق بەدیاری دێنێ.

جێگای ئاماژەیە ئێران و عەرەبستان لەم دواییەدا ھێندێک وتووێژیان لە بەغدا پێکەوە ھەبووەو لەم پەیوەندیەدا «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێرانیش سەبارەت بە ھەگەری دامەزرانی پەیوەندی لەگەڵ عەرەبستان ڕایگەیاندووە: ھیوادارم وتووێژەکان بە دەرەنجامێکی کاریگەر بگەن  لە ئاراستەی دامەزرانی پەیوەندی.