بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی سەرانی سێ وڵاتی میسر و عێراق و ئەردەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i398051-بەیاننامەی_کۆتایی_کۆبوونەوەی_سەرانی_سێ_وڵاتی_میسر_و_عێراق_و_ئەردەن
جڤینی سەرانی سێ وڵاتی میسر و عێراق و ئەردەن لە بەغدا رۆژی یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کۆتایی بە کاری خۆی هێنا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 28, 2021 04:33 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی سەرانی سێ وڵاتی میسر و عێراق و ئەردەن

جڤینی سەرانی سێ وڵاتی میسر و عێراق و ئەردەن لە بەغدا رۆژی یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کۆتایی بە کاری خۆی هێنا .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەڕەنسە ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی رابردوو میوانداری عەبد فەتاح سیسی سەرۆکی میسر و عەبدوڵڵای دوهەم شای ئەردەن بوو .

لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی لە بەغدا هاتووە سەرانی ئەردەن و میسر رێزیانگرت لە هەوڵە دیپلۆماتیکیەکانی حکومەتی عێراق بۆ داکۆکیی لە ئاسایش و سەقامی ناوچەکە و هەوڵەکانی بۆنزیک کردنەوەی روانگەکان بۆ نەهێشتنی ناکۆکیەکان و کۆتایی هێنان بە قەیرانەکانی ناوچەکە .

 ئەم بەیاننامەیە دەشڵێ : ئەم جڤینە لە چوارچێوەی گرنگیدانی سێ وڵات بە بەهێزکردنی هاوبەشیی سێ وڵاتی عێراق و ئەردەن و میسر و بە پێی میکنیزمی هاریکاریی سێ قۆڵیی نێوان ئەوان و بە پێی خواستی راستگۆیانەی سێ وڵاتی برا بەڕێوەچووە .

 ئەوان هەروەها جەختیانکردەوە لەسەر پتەوکردنی هاریکاریی لە بواری جیاجیای سیاسی ، ئابووری ، بازرگانی ، پیشەسازیی ، ئاسایشی و هیتر .