بەغدا، لە تەقینەوەیەکی تیرۆریستی دا ١٥ کەس بریندار بوون
ڕووداوێکی تەقینەوە لە ڕۆژھەڵاتی بەغدای پێتەختی عێراق بووە ھۆی بریندار بوونی ١٥ کەس.
بە پێی ڕاپۆرڕتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە نووسینگەی نوێنەرایەتیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە شاری بەغدا، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕوودانی تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی «سەدر» لە بازاڕی ناوداری «ئەلمەحابیس» ھەڵکەوتوو لە ڕۆژھەڵاتی پێتەختی عێراق بریندار بوونی ١٥ کەسی بەدواوە بوو.
لە ڕاپۆرتەکاندا وا دەردەکەوێ ھەتا ئەم کاتە ئەو ڕووداوە ھیچ جۆرە کوژان و گیان لەدەست دانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.
شایەتحاڵان لەم پەیوەندییەدا باسی ئەوەیان کردووە کە، ئەم ڕووداوە لە بازاڕی ناوداری «ئەلمەحابیس» لە نزیک بازاڕی ناسراو بە «موریدی» لە شارۆچکەی پڕ حەشیمەتی «سەدر»ی بەغداو لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبایەکی چێندراو لە تەنیشتی شۆستەیەک دا قەوماوە.
وەک باسی کراوە گەرچی ئەم ڕووداوە تیرۆریستییە ھەتا ئەم ساتە ھیچ قوربانی و گیان لەدەست دانێکی لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام دەستبەجێ بووەتە ھۆی بریندار بوونی ١٥ کەس لەو ھاوڵاتییە عێراقیانەی کە لە نزیکی شوێنی ڕووداوەکەدا بوونە.
جێگای ئاماژەیە ھەتا ئێستا ھیچ دەستەو گروپێک بەرپرسایەتیی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی شاری بەغدای پێتەختی عێراقی نەگرتووەتە ئەستۆ.