ھادی عامری: بەرپرسایەتیی مێژوویی ئێمە وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراقە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i398198-ھادی_عامری_بەرپرسایەتیی_مێژوویی_ئێمە_وەدەرنانی_ھێزەکانی_ئەمریکی_لە_عێراقە
سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیاسیی «فەتح»ی عێراق وتی: سەقامی عێراق و شکۆمەندییەکەی بە وەدەرنانی ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریا نەبێت، وەدی نایەت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 02, 2021 12:32 Asia/Tehran
  • ھادی عامری: بەرپرسایەتیی مێژوویی ئێمە وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراقە

سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیاسیی «فەتح»ی عێراق وتی: سەقامی عێراق و شکۆمەندییەکەی بە وەدەرنانی ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریا نەبێت، وەدی نایەت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیاسیی «فەتح»ی عێراق لە ئاھەنگی ڕێزنان لە شۆڕشی «عەشرین» واتە شۆڕشی جەماوەریی ساڵی ١٩٢٠ی عێراق دژی داگیرکەرانی بریتانی وتی: ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق فەرمانی زایونیەکان جێبەجێ دەکەن و ھەتا کاتێکیش لێرەن نابێ چاوەڕوانی سەقام و شکۆمەندیمان لە عێراق ھەبێت.

«عامری» لە تەواوی عێراقییەکان و لایەنە حکومەتییەکان داوای کرد کە بە مەبەستی وەدەرنانی ئەمریکا کە ھیچ بەڵگەیەکی شەرعی و یاساییش بۆ مانەوەیان لە عێراق دا بوونی نییە، ئەوپەڕی تەوژم و گوشار بەکار بێنن.

پەرلەمانی عێراق لە ٥ی ژانویەی ساڵی ٢٠٢٠ گەڵاڵەیەکی لە بارەی وەدەرنرانی ھێزەکانی ئەمریکی لەم وڵاتە پەسەند کرد.