بنکەی «عەین ئەسەد»ی ئەمریکا لە عێراق دا جارێکی تر ھێرشی کرایە سەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i398401-بنکەی_عەین_ئەسەد_ی_ئەمریکا_لە_عێراق_دا_جارێکی_تر_ھێرشی_کرایە_سەر
میدیاکان باسی ھێرشی خۆفڕیان کرد بۆ سەر بنکەی ئەمریکیی «عەین ئەسەد» لە عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 07, 2021 16:35 Asia/Tehran
  • بنکەی «عەین ئەسەد»ی ئەمریکا لە عێراق دا جارێکی تر ھێرشی کرایە سەر

میدیاکان باسی ھێرشی خۆفڕیان کرد بۆ سەر بنکەی ئەمریکیی «عەین ئەسەد» لە عێراق.

کەناڵی سابرین نیوز ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: بنکەی ئەمریکایی «عەین ئەسەد» لە پارێزگای ئەنباری عێراق کەوتە بەر ھەڵمەتی ژمارەیەکی زۆری خۆفڕ.

ھێندێک لە میدیاکانی دیکەش لەوانە «مەیادین»یش باسی بیسترانی زرمەی چەند تەقینەوەیەکی توندیان کردووە لەم بنکەیەدا دوابەدوای ئەنجام گرتنی ھێرسی موشەکی.

بە پێی ڕاپۆرتەکان چەکە دژە ئاسمانییەکانی بنکەی «عەین ئەسەد» لە بەرنگار بوونەوەی ئەو ھێرشانە سەرکەوتوو نەبوونەو بڵێسەی ئاگرو دوکەڵ ئەو ناوەی داگرتووە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆش فڕگەی ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان کەوتە بەر ئامانجی دەیان ڕۆکێت و چەند خۆفڕێک.

ئەمریکا ڕۆژی ٢٩ی ژوئەن بە ھێرش کردنەسەر بنکەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری نێوان عێراق و سووریا چوار ئەندامی حەشدی شەعبیی شەھید کرد.