ته‌مووز 23, 2021 21:35 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی ھەڵکەوتەترین تیرۆریستی داعش لە باشووری عێراق

فەرمانگەی ھەواڵگریی سەربازیی عێراق ڕایگەیاند کە، ھەڵکەوتەترین تیرڕۆریستی داعشی لە باشووری عێراق قۆڵبەست کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی «مەوازین نیوز»، سەرۆکی فەرمانگەی ھەواڵگریی سەربازیی عێراق ڕۆژی ھەینی لە بەیاننامەیەک دا باسی قۆڵبەست کرانی گرینگترین تیرۆریستی ئەندامی گروپی ناسراو بە «ویلایەتی باشووری داعش» لە باشووری بەغدای کرد.

فەرمانگەی ھەواڵگریی سەربازیی عێراق ڕایگەیاندووە کە ھێزەکانی ھەواڵگریی لەشکری ١٧ بە ھاریکاریی ھەواڵگریی تیپی سەوادەی ٥٥ و ھێزەکانی ئاسایشتی حەشدی شەعبی گرینگترین تیرۆریستی ئەندامی گروپی «ویلایەتی باشووری داعش» یان لە ناوچەی ئەلمەحمودییە لە گەڕەکی زەیدان لە باشووری بەغدا قۆڵبەست کردووە.

فەرمانگەی ھەواڵگریی سەربازیی عێراق ڕاشیگەیاندووە کە ئەو تیرۆریستە قۆڵبەست کراوە لە چەکدارانی بەرپەیگەڕی دەزگای داد بووە بە گوێرەی ماددەی چواری دژە تیرۆریزم کە ڕادەستی لایەنە ھاوپەیوەندەکانیش کراوە.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.   

سەرپەیڤ