ته‌مووز 24, 2021 08:41 Asia/Tehran
  • حزبی شیوعی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کشایەوە

حزبی شیوعی عێراق بڕیاریدا بەشداری لەهەڵبژادنی پەرلەمانی عێراق نەکات و وابڕیارە ئەمڕۆ شەممەلەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کشانەوەی خۆی لەپرۆسەکە ڕابگەیەنێت.

 

سەرچاوەیەکی بەرپرس لەحزبی شیوعی عێراق تایبەت بە میدیای وێستگەنیوزی ڕاگەیاند، کە حزبی شیوعی عێراق بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ناکات .

حزبی شیوعی عێراق پێشتر و لەسەرەتای مانگی شەشدا نیگەرانبوو لەوەی بەهۆی بەردەوامی بەئامانجگرتنی چالاکوانانەوە بڕیاری بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان هەڵپەسارد و رایگەیاند، سورن لەسەر بڕیارەکەیان تا ئەو کاتەی حکومەت رێکاری پێویست بۆ ئەو جۆرە تاوانانە دەگرێتەبەر، بەڵام ئەمرۆ کۆتا بڕیاریدا کە لەپرۆسەکە بکشێتەوە.

پێشتر لە راگەیەنراوێکدا حزبی شیوعی عێراق باسی لەوەکرد، لە سایەی ئەو کەشە ترسناکەی هەیە، قسەکردن لەبارەی رەخساندنی دۆخی گونجاو بۆ هەڵبژاردنی ئازادانە و بێگەرد کە تێیدا دەنگدەر و بەربژێر بەئازادی کارەکانیان بکەن، خەیاڵە.

راشیگەیاندووە، "تاوەکو تاوانباران نەدرێنە دادگا و دیاردەی چەکداری و تیمەکانی مەرگ و چەکی بێ مۆڵەت کۆتاییان نەیەت، هەڵبژاردن و ئازادی رادەربڕین بەهایەکی نابێت".

سەرپەیڤ