وتەبێژی سوپای عێراق: بەردەوام کرانی شەڕی دژی داعش لە ئاستی گۆڕینەوەی زانیاری لەگەڵ ھاوپەیمانیی نێونەتەوەییە
وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە، بەردەوام کرانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش لە ئاستی گۆڕینەوەی زانیاری لەگەڵ ھاوپەیمانیی نێونەتەوەییەو پێویست بە بوونی ھێزی چخنگاوەری بیانی لە وڵات دا ناکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی «میدڵ ئیست نیوز، «یەحیا ڕەسوڵ» وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق وتی: ئەوپەڕی ئەوەی وا عێراق لە ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی داوای دەکات، پەیوەندییەکی تازەیە لە سەر بنەمای ھاوبەشی و ھاوکاری لە پرسی خەباتی دژی تیرۆریزم، داکۆکی لە ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕێگای ڕاھێنان و تەیاروپڕچەک کردن و چالاکیی ھەواڵگری و ئاسایشتی.
وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق وتیشی: تیرۆریزم ھێشتاش بە مەترسی دێتە ئەژمارو لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا مەترسییەکی گەورە دێتە ئەژمار.
«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ ئەمریکا ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆ کردو لە پاش واژۆ کردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەیاننامەیەکی ھاوبەشیان دەرکرد کە لە لایەن کۆشکی سپییەوە خوێندرایەوە.