هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە کاتی دیاری کراودا بەڕێوە دەچێت
وتەبێژی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق جەختی کردەوە هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی پەرلەمانی لەو وڵاتە لە کاتی دیاریکراودا بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فورات نیوز، جەمانە غەلای وتەبێژی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند هەڵبژاردنەکانی پیشوەختەی پەرلەمانی لە لە کاتی دیاریکراودا بەڕێوەدەچێت .
ڕۆژی ڕابردوو کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاماژە بە ئاماری هەڵبژاردنەکان لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە ژمارەی گشتی بەربژێرەکان لە هەڵبژاردنەکان 3 هەزار و 249 کەسن کە لە ئەو ژمارەیە 951 کەسیان ژنە و بە گشتی 789 کەس بە شێوەی سەربەخۆ و هەزار و 501 کەسیان لە چوارچێوەی پارت و 959 کەسیان لە هاوپەیمانییەکان بەشداریان کردووە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: ژمارەی پارتە بەشداربووەکان لە هەڵبژاردنەکان 109 پارت و ژمارەی هاوپەیمانییەکان 21 هاوپەیمانییە. ژمارەی ئەو پارتانەی کە لە قاڵبی هاوپەیمانییەکان لە هەڵبژاردنەکانی بەشداری دەکەن، 58 پارتە.