مەکرۆن لە بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق داکۆکیی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i400171-مەکرۆن_لە_بەرپاکرانی_ھەڵبژاردنی_پەرلەمانی_لە_عێراق_داکۆکیی_کرد
سەرۆک کۆماری فەرەنسا کە ئەمڕۆ شەممە بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەکانی «ھاوکاری و ھاوبەشی»ی عێراق سەردانی بەغدای کردووە، لە وتەگەلێکدا لە بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق داکۆکیی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2021 08:34 Asia/Tehran
  • مەکرۆن لە بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق داکۆکیی کرد

سەرۆک کۆماری فەرەنسا کە ئەمڕۆ شەممە بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەکانی «ھاوکاری و ھاوبەشی»ی عێراق سەردانی بەغدای کردووە، لە وتەگەلێکدا لە بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق داکۆکیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا وەکو یەکەم بەشداریکەری کۆبوونەوەکەی بەغدا دوای پێشوازی لێ کرانی لە لایەن «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدا لە لێدوانێکی کورت دا وتی: ھیوادارە کە عێراق لە بەرپا کردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی دەیەمی ئۆکتۆبەری داھاتوو سەرکەوتوو بێت.

سەرۆک کۆماری فەرەنسا وێڕای داکۆکی لە عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە، سەردانەکانی نێوان دوو وڵات بە مەبەستی بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوانیانە.

«مەکرۆن» ھیوای ئەوەی خواست کە کۆبوونەوەکانی بەغدا بتوانێ پاوەجێیی لەو ناوچانەی کە لەژێر ڕکێفی تیرۆریزم ڕزگار کراون بەدی بێنێ و وتیشی: پاریس لە ھەوڵەکانی دەوڵەتی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان پێشوازی دەکات.

ناوبراو وێڕای پێشوازی لە بەرپا کرانی کۆبوونەوەکەی بەغدا، پێی داگرت: وا ھەڵدەگرێ کە لە کۆبوونەوەکانی بەغدا ھەموو لە دەوری مێزێک دابنیشن.

سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە کورتە لێدوانێکدا وتی: عێراق خوازیاری ھاوکاری لەگەڵ فەرەنسایە لە ھەموو بوارەکاندا.

«مستەفا کازمی»  وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە فەرەنسا سەقام و ئاسایشتی عێراقی بەلاوە گرینگە وتیشی: فەرەنسا لە شەڕی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش بەشدار بووە.