ئاب 29, 2021 10:03 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی عێراق: دیدارەکانی ئێران و عەرەبستان بە نێوەندگریی عێراق ھەروا بەردەوامە

وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی کرد کە لە پەراوێزی «لوتکەی ناوچەیی داکۆکی لە عێراق» کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لە نێوان وڵاتانی جۆربەجۆر بەرپا کراوەو لەم ناوەدا دیدارەکانی تاران و ڕیازیش بە نێوەندگریی بەغدا ھەروا بەردەوامە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، «فۆئاد حسەین» دوای نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە لە پرێس کۆنفرانسی کۆتایی بەغدا سەبارەت بە بەڕێوە چوونی دانیشتنی پەراوێزی نێوان وڵاتانی جۆربەحۆر لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستانی سەعودی و ھەروەھا قەتەر و میسر وتی: ناتوانێ لە بارەی بەڕێوەچوونی ئەم دانیشتنە دوو قۆڵییانە ھیچ قسەیەک بکات، بەڵام دەتوانم جەخت لەوە بکەم کە کۆبوونەوەی لاوەکی لەنێوان ھێندێک لە وڵاتان بەرپا کراوە.

وتیشی: بەغدا بەرلەم کۆبوونەوە ناوچەییە، میوانداری دیداری دوو ۆڵیی نێوان ئێران و عەرەبستان بووەو ئەم دیدارانە ھەرواش بەردەوامە.

بە قسەی ناوبراو، ھەردووک وڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستانی سەعودی ھۆگرییەکی بەبڕشتانەیان ھەیە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەرێنیی ئەم دیدارانەی نێوان دوو وڵات.

«فۆئاد حسەین» وتیشی: کۆبوونەوەکانی بەغدا بەردەوام دەبێت و «بەغدای یەک»و «بەغدای دوو»ش بەڕێوەیەیەو بەشداری کردن لەم کۆبوونەوانەش پەرە دەیتێنێ.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە بارەی بانگێشتن نەکرانی سووریاش بۆ لوتکەی بەغدا وتی: بەردەوام خوازیاری گەڕانەوەی سووریا بۆ دانیشتنە عەرەبییەکانین و بەشدار نەبوونی ئەو وڵاتەش لە ئێستادا لە بەر ئەوەیە کە پرسی سووریا ھەروا ناکۆکیی لە سەرەو ویستمان خۆمان لە قەرەی بابەتی جێی ناکۆکی لەم کۆبوونەوەیەدا نەدەین ، بە دڵنیاییەوە سووریا لە ھەڵوێۆستی عێراق تێ دەگات.

سەرپەیڤ