جەختی «عەممار حەکیم» لە سەر وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی عێراق
سەیید «عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق جەختی کرد: گرینگترین ئامانجی ھاوپەیمانییەکەیان وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی عێراقە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، سەیید «عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە نەریتی پەردە لادان لە سەر بەرنامەی ھەڵبژاردنی «ھاوپەیمانیی ھێزەکانی دەوڵەتی نیشتیمانی» لە پارێزگای بابل وتی: عێراق لە قۆناغی پەڕینەوەی سیاسیی تازەو لە دۆخێکی ناوچەیی و واوەناوچەیی تازەدایە و ئیدی وڵاتێک نییە کە کەسانێک بە بێ مۆڵەت ڕمبازێنی تیادا بکەن و یان دەستەڵاتەکەی بە ھەند نەگرن.
«حەکیم» گرتنە بەری شێوازی ناڤینمەندی و سەقامی سیاسی و بەدوور ڕاگرتنی وڵات لە گەلەکۆمەی ناوچەیی و بەھێزکردنی سەروەریی خاک بە کشاندنەوەی ھێزەکانی بیانی لە سەرەوەی ھەموویانەوە ھێزەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی کاتێکی دیاری کراوی وەک گرینگترین ئامانجەکانی «ھاوپەیمانیی ھێزەکانی دەوڵەتی نیشتیمانی» لە بواری سیاسەتی دەرەوەیی ڕاگەیاند.
ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ھەروەھا ھێزمەند کرانی ڕەوتی پتەوکرانەوەی دەستەڵاتی حکومەت و ڕاپەڕاندنی یاسای لە بارەی ھەمووان، بەرتەسک کرانەوەی چەک لە دەستی جکومەت و بەھێزکردنی دەزگا واسایشتی و سەربازییەکان و حەشدی شەعبیی وەک ئامانجێکی دیکەی ئەم ھاوپەیمانییە ھێنایە ئەژمارو وتیشی: ئەم ھاوپەیمانییە بە شێوەیەکی بەبڕشتانە گرینگایەتی بە پرسەکانی جیھانی عەرەب و جیھانی ئیسلام و کێشەی فەلەستینیش دەدات.