ئه‌یلوول 08, 2021 07:03 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە بەغدا: ھەتا ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق دا بن ئاسایشتی ئەم وڵاتە دابین ناکرێت

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق جەختی کرد: ھەتا ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق دا بن ئاسایشتی ئەم وڵاتە دابین ناکرێت.

«ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق ، لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی شەرقییە وتی: ھەتا ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق دا بن ئاسایشتی ئەم وڵاتە دابین ناکرێت و وەدەرنرانیان خواستێکی بنەماییە لە ئاراستەی وەدی ھاتنی سەقام و پاوەجێیی لە عێراق و ناوچەکەدا.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق وتیشی: تۆمەتبار کردنی ئێران بە کردنە ئامانجی کاروانە سەربازییەکان و کۆڕە دیپلۆماسییە بیانییەکان لە عێراق بەس قسەی پڕوپوچی ئەمریکییەکانە.

«مەسجیدی» ھەرئوەھا لە بارەی گۆڕانکاریییەکانی ئەفغانستان وتی: ھەمووان دەبێ بەدووی پێکھێنانی ئاسایشت لە ئەفغانستاندا بن و یارمەتیی جەماوەری ئەم وڵاتە بدەن.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق وتیشی: ھاوکاری لەگەڵ تالیبان بەندە بە ھەوڵوێست و کرداری ئەوانەوە لە بارەی ئێران.

«مەسجیدی» وێڕای ئاماژە کردن بە ڕۆڵی گرینگی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمەڕ بەرپا کردنی سێ خولی پێشووی دانوستانی نێوان ئێران و عەرەبستانیش وتی: خولی چوارەمی ئەو دانوستانانەش بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ