ئه‌یلوول 16, 2021 08:13 Asia/Tehran
  • واژۆکرانی پرۆگرامی ھەڵبژاردنی عێراق لە لایەن «بەرھەم ساڵح»ەوە

سەرۆک کۆماری عێراق لە توییتێکدا باسی واژۆکرانی پرۆگرامی ھەڵبژاردنی ئەم وڵاتەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە توییتێکدا ڕایگەیاند: لە بەردەم ئەندامانی دەوڵەت و بەرپرسان و نووێنەرانی کۆتلە سیاسییەکان، پرۆگرامی ھەڵبژاردنی عێراقی بەمەبەستی پێکھێنانی دەرفەتێکی یەکسان بۆ پاڵێوراوان واژۆ کردووە.

«بەرھەم ساڵح» وتیشی: ئامانج لەم پرۆگرامە بەرپاکرانی ڕێک و پێک و تەندروستە بۆ ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی خواستی جەماوەری عێراق، دەستەبەر کردنی گوێزرانەوەی ئاشتیانەی دەستەڵات و جوڵان بەرەولای چاکسازی لە سیستێمی حکومەت دا.

بڕیارە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی ١٠ی ئۆکتۆبەر بەرپا بکرێت.

سەرپەیڤ