نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق: ڕەوتی کشانەوەی ئەمریکا لە مانگی داھاتووەوە دەست پێ دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i400751-نوێنەرێکی_پەرلەمانی_عێراق_ڕەوتی_کشانەوەی_ئەمریکا_لە_مانگی_داھاتووەوە_دەست_پێ_دەکات
نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق لە لێژنەی بەرەڤانی و ئاسایشتی ئەم وڵاتە وتی: ھێزەکانی ئەمریکی لە مانگی داھاتووەوە ڕەوتی بەجێ ھێڵانی خاکی عێراق دەست پێ دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 17, 2021 08:35 Asia/Tehran
  • نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق: ڕەوتی کشانەوەی ئەمریکا لە مانگی داھاتووەوە دەست پێ دەکات

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق لە لێژنەی بەرەڤانی و ئاسایشتی ئەم وڵاتە وتی: ھێزەکانی ئەمریکی لە مانگی داھاتووەوە ڕەوتی بەجێ ھێڵانی خاکی عێراق دەست پێ دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، «بەدر ئەلزائیدی» ڕۆژی پێنج شەممە وتی: کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق بە پێی ڕێککەوتنەکەی مانگی ژولای لەنێوان واشێنگتۆن و بەغدایەو بە شێوەی قۆناغمەند ئەنجام دەگرێ.

وتیشی: ھەتا یەکەمی ژانویەی ٢٠٢٢ ھیچ چەکدارێکی ئەمریکی لە عێراق دا نامێنێتەوە.

ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی عێراق لە بارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراقیش دا وتی: ئەمریکا وەکو ئەندامێکی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژی داعش ھێرشە ئاسمانییەکانی لە عێراق و ڕاھێنانی ھێزەکانی ئەم وڵاتە بەردەوام دەکات.

«ئەلزائیدی» وتیشی: لە ئێستادا نزیکەی دووھەزارو ٥٠٠ چەکداری ئەمریکی لە عێراق دان. ڕوون نییە چەند کەس لەم چەکدارانە بۆ ڕاوێژو ڕاھێنانی ھێزەکانی عێراق لەم وڵاتە دەمێننەوە.

وتیشی: کەرەستەو تفاقە سەربازییەکانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق دەگوازرێنەوە بۆ بنکەکانی  لە وڵاتە عەرەبییەکانی دیکەی ناوچەکە.