ئه‌یلوول 17, 2021 21:39 Asia/Tehran
  • عامری: ھێندێک پیلان لە ئاردایە بۆ ھەڵوەشاندنەوەو یان تێکەڵ کردنی حەشدی شەعبی

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی بەدر وتی: ھێندێک پیلان لە ئاردایە بۆ ھەڵوەشاندنەوەو یان تێکەڵ کردنی حەشدی شەعبی، بەڵام فەتح ماوەی وەھ بابەتێک نادات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعەھد، «ھادی عامری» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی بەدرو سەرۆکی ھاوپەیمانیی «فەتح»ی عێراق ئەمڕۆ ھەینی باسی پیلانی دژی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی کرد.

عامری لە میانەی وتاردانێکی ھەڵبژاردن دا بۆ داکۆکی لە پێڕستی فەتح لە پارێزگای دیالە وتی: فەتح قەت ماوەی ھەڵوەشانەوەو یان تێکەڵ کرانی حەشدی شەعبی ندات.

وتیشی: حەشد دەمێنێتەوەو ئەرکیشی پاراستنی دەستەڵاتی عێراق و داکۆکی لە دەزگا ئاسایشتییەکانی دیکەیە.

عامری ھاوکات خوازیاری تەیارکرانی سوپای عێراق و پڕچەک کردنی بە کەرەستەو ئامێری کارای بەرگزریکارانە بوو.

سەرپەیڤ