جەختی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سەر بەشداریی بەربڵاوی خەڵک لە ھەڵبژاردنی پەرلەماندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i401414-جەختی_سەرۆکی_پەرلەمانی_عێراق_لە_سەر_بەشداریی_بەربڵاوی_خەڵک_لە_ھەڵبژاردنی_پەرلەماندا
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد: پێش بینیی دەکەین بەشداریی خەڵک لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەماندا بەربڵاو بێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2021 12:02 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سەر بەشداریی بەربڵاوی خەڵک لە ھەڵبژاردنی پەرلەماندا

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد: پێش بینیی دەکەین بەشداریی خەڵک لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەماندا بەربڵاو بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیەوم، «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سەروبەندی بەرپا کرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە جەختی کرد: میکانیزمی تازەی ھەڵبژاردن بووەتە ھۆی ئەوەی کە ھەتا ھاوپەیمانیی تازە پێک نەیەت، کۆمەیساریای باڵای ھەڵبژاردن سەلماندوویەتی کە بەدووی ھەڵگرتنی ھەنگاوی بەبڕشتانەو زوڵاڵە بۆ بەرپا کردنی ھەڵبژاردن.

ئەم کەسایەتییە عێراقییە ڕوو لە ڕابەرانی کۆتلەو باڵە سیاسییەکان وتی: تاقمە سیاسییەکان دەبێ پشتگری لە کۆمەیساریای ھەڵبژاردن بکەن و لە ھەنگاوەکانی دڕدۆنگ نەبن.

ھاوکات یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق باسی دەست پێ بوونی گەڵاڵەی ئاسایشتیی تایبەت بە ھەڵبژاردنی عێراقی کردو ڕایگەیاند: لە سەروبەندی بەرپا کرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی، ھێزە چەکدارەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق بە شێوەی لەسەر ھەست جێگیر کراون.