تشرینی یه‌که‌م 11, 2021 10:57 Asia/Tehran
  • ڕێزگرتنی ھاوپەیمانیی «فەتح» لە جەماوەرو خۆڕاگریی عێراق بۆ بەشداری کردن لە ھەڵبژاردن

ھاوپەیمانیی «فەتح»ی عێراق ستایشی خەڵک، حەشدی شەعبی و خۆڕاگریی ئەم وڵاتەی کرد بۆ بەشداری کردنیان لە پرۆسەی ھەڵبژاردن دا.

ھاوپەیمانیی «فەتح»ی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا ستایشی  ئایەتوڵڵا «سەیید عەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراقی کرد لە بەر ھاندانی دەنگدەران بۆ بەشداری کردن لەم ڕووداوە گرینگە نیشتیمانییەی وڵات.

ئەم ھاوپەیمانییە لە بەیاننامەکەی دا ستایشی تەواوی ھێزەکانی ئاسایشتیشی کرد لە ئاستی جۆربەجۆرو ھەروەھا لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی عێراقیش لە بەر ھەوڵەکانی ئاشکرای لە ئاراستەی دابین کردنی ئاسایشت و بەرپاکردنی ھەڵبژاردن ڕێزی گرت.

دەنگوەرگرتن بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق کاتژمێر حەوتی بەیانیی ڕۆژی ڕابردوو بە کاتی بەغدا لە ٨٣ دەڤەری ھەڵبژاردنی ئەم وڵاتە دەستی پێکراو ھەتا کاتژمێر ٦ی ئێوارە بەکاتی خۆجێیی بە بێ تازە کردنەوە بەردەوام کراو لە پاش کۆتایی ھاتنی ژماردنی دەنگەکان دەستی پێ کرا.

سەرپەیڤ