تشرینی یه‌که‌م 12, 2021 13:03 Asia/Tehran
  • «هاوپه‌یمانیی فه‌تح» دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی عێراقی ڕەت کردەوە

«هادی عامری» سه‌رۆکی «هاوپه‌یمانیی فه‌تح» رایگه‌یاند: ئه‌نجامه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌هه‌مو جۆرێک ره‌ت ده‌یکه‌نه‌وه‌ و قبوڵی ناکه‌ین.

«هادی عامری» سه‌رۆکی «هاوپه‌یمانیی فه‌تح» ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: ئه‌نجامه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌هه‌مو جۆرێک ره‌ت ده‌یکه‌نه‌وه‌ و قبوڵی ناکه‌ین.

ناوبراو هۆشداریشی له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن داو وتی: به‌هه‌موو هێزێکی خۆمانه‌وه‌ به‌رگری له‌ ده‌نگی کاندید و ده‌نگده‌رانمان ده‌که‌ین.

جێگای ئاماژەیە پێشتریش «ئه‌بو عه‌لی عه‌سکه‌ری» به‌رپرسی ئاسایشی لیواکانی حیزبوڵڵای عێراق رایگه‌یاندبوو: ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌، چونکو جێگای گومانە رێژه‌ی کورسیه‌کان بۆ زۆربه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان به‌تایبه‌ت هێزه‌کانی «خۆڕاگری» که‌م بووه‌ته‌وه‌.

باسی له‌وه‌ش کردبوو کە، ناڕه‌زایه‌تی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌نجامه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نین و قبوڵیان ناکه‌ین و هه‌موو ڕێوشوێنێکی پێویستیش ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ ده‌ستکاریکردنی ده‌نگی ده‌نگده‌ران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان، هاوپه‌یمانی فه‌تح ١٤ کورسیی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ده‌ست هێناوه‌، له‌کاتێکدا له‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشودا و له‌ ساڵی ٢٠١٨ دا ٤٨ کورسیی به‌ده‌ست هێنابوو.

سەرپەیڤ