٩٧ ئافرەت ڕێیان لە پەرلەمانی تازەی عێراق کەوت
نووسینگەی کابینەی عێراق باسی بە ئەندام بوونی ٩٧ ئافرەتی کردووە لە پەرلەمانی تازەی ئەم وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، نووسینگەی کابینەی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: سەرکەوتنی ئافرەتانی عێرقی بۆ وەرگرتنی ٩٧ کورسی لە تێکڕای ٣٢٩ کورسییەکەی پەرلەمان لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەدا، ھەنگاوێکی پێویست و بنەماییە لە ھاوبەشیی سیاسیی ئافرەتاندا.
«یەسرا کەریم موحسین» بەڕێوەبەری فەرمانگەی تواناسازیی ئافرەتان لە نووسینگەی ئەنجومەنی وەزیرانیش لەم بارەیەوە وتوویەتی: بە ئەندام بوونی ٩٧ ئافرەتی عێراقی لە پەرلەمانی تازەی ئەم وڵاتە، دەرەنجامی ئاسایی ھەوڵەکانیانە لەمەڕ بەشداری کردنیان لە گۆڕەپانی سیاسی و دیارە ئەنجامی ئاوا ھەڵبژاردنێک بە واتای سەرکەوتنی ئافرەتانی عێراقییەو مایەی شانازییە بۆ ھەمووان.
ئەم کارەدەستە عێراقییە ڕاشیگەیاندووە: دەرەنجامی دەنگەکان وا دەردەخات کە ٥٧ ئافرەتی عێراقی بە پشتبەستن بە دەنگە زۆرەکانی خۆیان و بەبێ پێویستییان بە پشکی ئافرەتان توانیوانە لە ھەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا سەرکەون.