تشرینی یه‌که‌م 13, 2021 08:10 Asia/Tehran
  • بەرپا کرانی گرد بوونەوەی ناڕەزایانە لە عێراق دا بۆ ڕەت کردنەوەی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن

سەرچاوە عێراقییەکان باسی بەرپاکرانی گردبوونەوەی ناڕەزایانەیان کردووە بۆ ڕەت کردنەوەی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی بنکەی ھەواڵدەریی «ئەلعەھد»، دوای پێمل نەبوونی ھێندێک لە کۆتلەکانی عێراق بە دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەم وڵاتە، سەرچاوەکانی عێراق وایان بڵاو کردووەتەوە کە لە شارستانی «خالیس»ی سەربە پارێزگای دیالە حۆپیشاندان و گردبوونەوە وەڕێ خراوە.

خۆپیشاندەرانی ناڕەزا جاددەی نێوان کەرکوک بۆ بەغداسیان داخستووە. ئەم خۆپیشاندانە دوای ئەوە بەرپا کراوە کە ھێندێک لە کۆتلە عێراقییەکان لەوانە ھاوپەیمانیی فەتح لە بەغداو یەکێتیی نیشتیمانی لە ھەرێمی کوردستان بەرامبەر بە دەرەنجامی ھەڵبژاردن ناڕەزامەندییان دەربڕیوە.

«ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە: ھەر جۆرێک بێت ئەو دەرەنجامە ساختەیە قەبووڵ ناکەن و لە دەنگی پاڵێوراوو دەنگدەرانیان بەرەڤانی دەکەن.

بە بڕوای چاودێران ھیچکام لە فراکسیۆنەکان ئەو ڕادە دەنگەیان مسۆگەر نەکردووە کە بتوانن لە پەرلەماندا فراکسیۆنێکی گەورەی پێ پێک بھێنن و بەم پێیە دامەزرانی ھاوپەیمانی لەنێوان فراکسیۆنەکاندا لادانی بۆ نییە.

 

سەرپەیڤ