ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق: ناڕەزامەندیی ئێمە بەرامبەر بە دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن دژی ھیچ لایەنێک نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i401550-ھاوپەیمانیی_فەتحی_عێراق_ناڕەزامەندیی_ئێمە_بەرامبەر_بە_دەرەنجامەکانی_ھەڵبژاردن_دژی_ھیچ_لایەنێک_نییە
وتەبێژی «ھاوپەیمانیی فەتح» ڕایگەیاندووە: ناڕەزامەندی بەرامبەر بە دەرەنجامە ڕاگەیەندراوەکان و ڕەت کردنەوەی دژایەتیی ھیچ کۆتلەیەکی سیاسی نییەو ئەم ھاوپەیمانییە لەگەڵ ڕەوتی سەدرو یان ھیچ لایەنێکی دیکەدا گرفتی نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2021 06:43 Asia/Tehran
  • ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق: ناڕەزامەندیی ئێمە بەرامبەر بە دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن دژی ھیچ لایەنێک نییە

وتەبێژی «ھاوپەیمانیی فەتح» ڕایگەیاندووە: ناڕەزامەندی بەرامبەر بە دەرەنجامە ڕاگەیەندراوەکان و ڕەت کردنەوەی دژایەتیی ھیچ کۆتلەیەکی سیاسی نییەو ئەم ھاوپەیمانییە لەگەڵ ڕەوتی سەدرو یان ھیچ لایەنێکی دیکەدا گرفتی نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی سومریە،«ئەحمەد ئەسەدی» وتەبێژی «ھاوپەیمانیی فەتح» بە سەرۆکایەتیی «ھادی عامری» لە لێدوانێکدا جارێکی تر بەرامبەر بە دەرەنجامە سەرەتاییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق ناڕەزامەندیی دەربڕی و وتی: ئەم ھاوپەیمانییە بەڵگەیەکی پێیە کە ئەوە دەسەلمێنێ دەنگی پێویستی بۆ سەرکەوتن مسۆگەر کردووە.

«ئەسەدی» بە دەربڕینی ئەمەی کە زۆرێک لە لایەنگرانی «فەتح» لە بەر ھێندێک شێوازی ئاڵۆزی وەک پەنجەمۆر و دەزگا ئەلێکترۆنییەکان نەیانتوانی دەنگ بدەن و لە ئێستاش دا تێکچڕژاوییەکی ئاشکرا لە ڕاگەیەندرانی دەنگەکاندا دەبینین، وتیشی: ھاوپەیمانیی فەتح دەنگی لایەنگرانی دەپارێزێت.

دوابەدوای ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی ھەڵبژاردنی عێراق، زۆرێک لە پاڵێوراوانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بەرامبەر بەو دەرەنجامەی لە لایەن لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنەوە ڕاگەیەندراوە، ناڕەزامەندییان دەربڕیوەو داوای زوڵاڵ بوونی دەرەنجامەکانیان کردووە.