ھێرشی سەر کاروانی پێداویستییەکانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i401744-ھێرشی_سەر_کاروانی_پێداویستییەکانی_لەشکریانی_ئەمریکی_لە_عێراق
میدیاکانی عێراق باسی کرانە ئامانجی کاروانێکی پێداویستییەکانی لەشکریانی ئەمریکییان کردووە لە شاری بەغدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 19, 2021 10:44 Asia/Tehran
  • ھێرشی سەر کاروانی پێداویستییەکانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق

میدیاکانی عێراق باسی کرانە ئامانجی کاروانێکی پێداویستییەکانی لەشکریانی ئەمریکییان کردووە لە شاری بەغدا.

کەناڵی تەلەگرامیی سابرین نیوز، کاراوانێکی ھەڵگری کەرەستەی پشتیوانی بۆ لەشکریانی ئەمریکی ئەمڕۆ سێ شەممە لە شاری ناسریەی باشووری ڕۆژھەڵاتی عێراق کەوتووەتە بەر پەلامار.

ھەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم ھەواڵە ھیچ تاقمێک بەرپرسایەتیی ھێرشی سەر ئەم کاروانەی ئەمریکای نەگرتووەتە ئەستۆو ھیچ ڕاپۆرتێکیش لە بارەی زیانەکانی ئەم ھەڵمەتە بڵاو نەبووەتەوە.

لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە کاروانەکانی ھەڵگری کەرەستەو پێداویستییەکانی لەشکریانی ئەمریکیی سەقامگرتووی بنکە سەربازییە جۆربەجۆرەکان لە عێراق بوونەتە ئامانجی بۆمباکانی تەنیشتی جاددەو ئەم کاروانگەلە بە گشتی لە سنووری سووریا لە ڕۆژئاوای سنووری ک.ێت لە باشوورەوە دێنە نێو خاکی عێراقەوە.