تشرینی یه‌که‌م 20, 2021 16:05 Asia/Tehran
  • تۆمارکرانی ٣٧٩ سکاڵا دژی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق

لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق باسی وەرگرتنی ٣٧٩ سکاڵای دژی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی ڕووسیا ئەلیەوم، لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند: لە ژمارەی  ئەو ٣٧٩ نمونە سکاڵایەی دژی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ٣٦١ نمونەی دژی دەرەنجامی دەنگوەرگرتنی گشتی و ٢٧ نمونەشی دژی دەنگوەرگرتنی تایبەتی و ٩ نمونەشی لە بارەی ژماردنی دەستیی دەنگەکان بووە.

ڕاگەیەندرانی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی عێراق لە ڕۆژی یەکشەممەوە کاردانەوەو ناڕەزامەندیی کۆمەڵێک لە خەڵک، تاقم و کۆتلەکانی ئەم وڵاتەی بەدواوە بووە.

مۆڵەتی تانە لێ دان و سکاڵا دەربڕین ھەت ڕۆژی یەکشەممە ١٩ ئۆکتۆبەر بوو.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سکاڵا تۆمار کراوەکان بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ لە لایەن ئەنجومەنی مۆمیسیۆن و پاشان بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە لایەن کۆڕی دادەڤانییەوە لێک دەدرێتەوە، خولی نێوان وەرگرتنی سکاڵاکان و لێکدانەوەو ڕاگەیاندنی دەرەنجامەکانیشی ٢٠ ڕۆژ دەخایەنێت.

ھەروەھا کاتی ڕاگەیەندرانی ناوی نوێنەرە سەرکەوتووەکان لە ھەڵبژاردنەکەدا کە ژمارەیان ٣٢٩ نوێنەرە دوای تاوتوێ کرانی تۆکمەوتەواوی سکاڵاکان و پەسەند کرانی دەرەنجامەکان بەرلە ناردنی بۆ دادگەی فیدراڵ دەبێت.

سەرپەیڤ