تشرینی یه‌که‌م 26, 2021 09:29 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ «نەجیب میقاتی»

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ «نەجیب میقاتی» ھاوتای لوبنانیی خۆی و شاندەکەی ھاوڕێی لە بەغدا دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلفۆرات، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای خێرھاتن کردنی شاندەکەی لوبنان، لە سەر گرینگایەتیی قوڵ کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و لوبنان لە ئاراستەی خزمەت کردنی خەڵکی ھەردووک وڵاتەکە پێی داگرت و وتی: بەغدا خوازیاری پتەوکردنەوەی پەیوەندی و ھاوکارییە ئابوورییەکان و ئاڵ و وێری بازرگانی و ھەروەھا ھێزمەند کردنی ھاواھەنگی لە بواری ئاسایشتی، خەباتی دژی تیرۆریزم و ویشک کردنەوەی سەرچاوەکانیەتی.

«میقاتی» سەرۆک وەزیرانی لوبنانیش لە ھەڵوێستەکانی بەغدا لە مەڕ داکۆکی کردن لە بەیرووت و ھەنگاوەکانی سەرکەوتووانەی عێراق لە ئاراستەی ھێزمەندکردنی سیاسەتی کەم کردنەوەی ئاڵۆزی و بە ئەوبەر زانینی ئامێری وتووێژو پەیوەندیی کارا ڕێزی گرت.

ھەردووک لا لەم دیدارەدا سەبارەت بە ڕێگاکانی ھێزمەند کردنی ھاوکارییەکانی نێوان دو وڵات و ھاواھەنگیی بابەتە دوو قۆڵییەکان لە بارەی کاروباری ناوچەکەو نێونەتەوەیی و بابەتگەلی جێی سەرنجی ھەردووک لاش وتووێژیان کرد.

سەرپەیڤ