تشرینی یه‌که‌م 27, 2021 08:16 Asia/Tehran
  • ژماردنەوەی دەنگەکانی پتر لە دوو ھەزار بنکەی دەنگدان لە عێراق

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی عێراق باسی ژماردنەوەی دەنگی زیاتر لە دوو ھەزار بنکەی دەنگدانی کرد لە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ڕووسیا ئەلیەوم، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی عێراق ڕایگەیاند: دوابەدوای ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دەرەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لەم وڵاتەدا، دەنگەکانی پتر لە دوو ھەزار بنکەی وەرگرتنی دەنگ بە شێوەی دەستی دەژمێردرێنەوە.

لە بەیاننامەیەکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی عێراق دا ھاتووە: ئەم کۆمیسیۆنە کاری تاوتوێ کردنی ناڕەزامەندی بەرامبەر بە دەرەنجام و تەواوی ڕەھەندەکانی دیکەی پەیوەست بە لێکدانەوەی ئەم ناڕەزامەندییانە لە ڕۆژی دووشەممەوە ئەنجام داوەو تەگبیری پێویستیشی لەم بارەوە کردووە.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی عێراق ڕاشیگەیاندووە: کاری ژماردنەوەی دەنگەکان لە نەینەوا لە ئەمڕۆوە کاتژمێر ٨ی بەیانی ھەتا ٥ی ئێوارە ئەنجام دەگرێ و دوای ئەوە دەنگەکانی پارێزگای بابل لە ڕۆژی پێنج شەممەوە دەژمێردرێنەوەو ژماردنەوەی دەنگەکانی بەغداش ڕۆژی ھەینی ئەنجام دەگرێ.

سەرپەیڤ