کازمی: داعش بە نیازی کنەکردنە نێو پارێزگای دیالەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i402044-کازمی_داعش_بە_نیازی_کنەکردنە_نێو_پارێزگای_دیالەیە
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە تاقمی تیرۆریستی داعش بە دوای شوێن پێیەکدا دەگڕێ لە پارێزگای دیالە، جەختی کرد: ئەم پەلەقاژەیەی داعش سەر ناگرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2021 14:53 Asia/Tehran
  • کازمی: داعش بە نیازی کنەکردنە نێو پارێزگای دیالەیە

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە تاقمی تیرۆریستی داعش بە دوای شوێن پێیەکدا دەگڕێ لە پارێزگای دیالە، جەختی کرد: ئەم پەلەقاژەیەی داعش سەر ناگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی پەیامنێری ئیرنا، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە بە سەرۆکایەتیی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەری گشتیی ھێزە چەکدارەکان و بە بەشداریی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئاسایشتی و لەشکری بەڕێوە برا.

ئەم کۆبوونەوەی تایبەت بوو بە تاوتوێ کردنی ڕەوشتی ئاسایشتیی پارێزگای دیالە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی عێراق و ھەنگاوەکانیئەو  لێژنە ئاسایشتییەی کە لە لایەن سەرکردەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان پێک ھات و ڕەوانەی پارێزگاکە کرا.

کازمی لە دانیشتنەکەدا کرداری ھێزەکانی عێراقی لە ڕووی وەڵامدانەوەی دەستبەجێ و کاردانەوەی خێرا بەم ھێرشانەی تیرۆریستانی بە «پاڵەوانانە» وەسف کرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: داعش بە دوای شوێن پێیەکدا دەگڕا لە پارێزگای دیالە ، کەچی قەت ئەو پەلەقەژەیەی سەری نەگرت.

ناوبراو داوای لە تەواوی لایەنەکان کرد کە لە خەم و کوێرەوەرییەکانی شارومەندانی عێراقی بۆ گەییشتن بە ھێندێک ئامانج کەڵکاژۆیی نەکەن و بۆ شکست پێ ھێنانی تیرۆریزم یەکڕیزو ھاودەنگ بدەن.