تشرینی دووه‌م 02, 2021 18:07 Asia/Tehran
  • ئایەتوڵڵا سیستانی : ده‌بێت سه‌رۆک وه‌زیران به‌ته‌وافوق دیاری بکرێت

مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى ئایینى شیعه‌کان له‌عێراق ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمى خۆى له‌باره‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى داهاتوو یه‌کلاکرده‌وه‌و ده‌ڵێت:"ده‌بێت سه‌رۆک وه‌زیران به‌ته‌وافوق دیاری بکرێت".

 

میدیا عێراقیه‌کان بڵاویانکرده‌وه‌، مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى شیعه‌کان (ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانى) راسپێری کردووە  بۆ گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ردوو به‌ره‌ى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى شیعى که‌ خۆیان به‌لایه‌نى زیانمه‌ندى هه‌ڵبژاردن ده‌زانن‌و ئه‌وحزبانه‌ تێیدا به‌شدارن که‌ پێشتر ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازیى‌و حوکمى عێراقیان به‌ده‌سته‌وه‌ بوه‌".

 

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "په‌یامى مه‌رجه‌عیه‌ت که‌ له‌ڕێگه‌ى محه‌مه‌د ڕه‌زا سیستانى به‌لایه‌نه‌کان ده‌گه‌یه‌ندرێت ئه‌وه‌یه‌ شیعه‌ پێکه‌وه‌ به‌ڕێککه‌وتن کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیران دیاری بکه‌ن‌و پاشان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردو سوننه‌ بکه‌ن بۆ یه‌کلایکردنه‌وه‌ى پۆسته‌کانى تر".

داواکارى مه‌رجه‌عى باڵاى ئاینى شیعه‌کان له‌کاتێکدایه‌، موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ حکومه‌تى زۆرینه‌ له‌عێراق پێکبهێندرێت.

سەرپەیڤ