سەردار قائانی لە بەغدا : پێداگری لەسەر پاراستنی یەکگرتوویی نیشتمانیی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i402353-سەردار_قائانی_لە_بەغدا_پێداگری_لەسەر_پاراستنی_یەکگرتوویی_نیشتمانیی_عێراق
سەردار ئیسماعیل قائانی فەرماندەی ھێز ی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە دیداری کاربەدەستانی عێراقی لە بەغدا ، جەختی کردەوە لەسەر پاراستنی یەکگرتوویی نیشتمانیی و ئارامیی لە عێراق .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2021 17:08 Asia/Tehran
  • سەردار قائانی لە بەغدا : پێداگری لەسەر پاراستنی یەکگرتوویی نیشتمانیی عێراق

سەردار ئیسماعیل قائانی فەرماندەی ھێز ی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە دیداری کاربەدەستانی عێراقی لە بەغدا ، جەختی کردەوە لەسەر پاراستنی یەکگرتوویی نیشتمانیی و ئارامیی لە عێراق .

کەناڵی ئەلمەیادین ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند : سەردار ئیسماعیل قائانی لە سەردانی بەغدا چاوی کەوت بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و ژمارێک لە بەرپرسان و کەسایەتیە عێراقیەکانی دیکە . 

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە سەردار قائانی لەم دیدارانەدا دووری کردن لە ھەر چەشنە کارێک کە ئاسایشی عێراق بخاتە مەترسی بە پێویست زانی و لە سەر پێویستیی دابین بوونی داواکاریەکانی خەڵک و ناڕازیان بە شێوەی یاسایی پێی داگرت . 

 سەردانەکەی سەردار قائانی دوای لێدرانی ماڵی مستەفا کازمی لە ناوچەی سەوزی بەغدایە کە سەرلە بەیانیی رۆژی یەکشەممە ئەنجام بوو .