شکست ھێنانی ھەوڵی داعش بۆ تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا لە «سەلاحەددین»ی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i402443-شکست_ھێنانی_ھەوڵی_داعش_بۆ_تەقاندنەوەی_تاوەرەکانی_کارەبا_لە_سەلاحەددین_ی_عێراق
ھێزەکانی «حەشدی شەعبی»ی عێراق لە ھەڵمەتێکدا ھەوڵی تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعشیان بۆ تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا لە پارێزگای «سەلاحەددین» پوچەڵ کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 11, 2021 10:20 Asia/Tehran
  • شکست ھێنانی ھەوڵی داعش بۆ تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا لە «سەلاحەددین»ی عێراق

ھێزەکانی «حەشدی شەعبی»ی عێراق لە ھەڵمەتێکدا ھەوڵی تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعشیان بۆ تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا لە پارێزگای «سەلاحەددین» پوچەڵ کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی سومریەنیوز،  تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعش ھەوڵێکی دوژمنکارانەی تازەیان بۆ کردنە ئامانجی تۆڕی کارەبای عێراق لە لە پارێزگای «سەلاحەددین» خستە کار کە ڕووبەڕووی بەرنگار بوونەوەی بە دەست و بردی ھێزەکانی «حەشدی شەعبی» بوونەوە.

ئا بەمجۆرە تیرۆریستانی داعش لەم ھێزشەیان دا شکستیان ھێناو بە ناچاری ھەڵاتن.

ماوەیەک لەمەوپێش بزوتنەوەی «کەتائیبی حیزبوڵڵا»ی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بە پێی زانیارییە گەییشتووەکان عەرەبستانی سەعودی لە ھەوڵی تێکدانی تاوەرەکانی کارەبای عێراق دا دەستی ھەیە و ئامانجەکەشی پێکھێنانی بشێوی و بووژاندنەوەی داعشە لە عێراق دا.