تشرینی دووه‌م 11, 2021 15:40 Asia/Tehran
  • یەکەم ئامادە بوونی «کازمی» لە شەقامەکانی بەغدا دوای ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییە

سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییە، سەردانی ھێندێک لە گەڕەکەکانی بەغدای پێتەختی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی قودسولعەرەبی، نووسینگەی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: کازمی سەردانی ھێندێک لە گەڕەک و شەقامەکانی شاری سەدر، لە ڕۆژھەڵاتی بەغدای کردو لە میانەی دا لە گەڵ کۆمەڵێک لە خەڵک وتووێژی کرد. ئینجا شارومەندانی عێراقیش لەم دیدارەدا تەندروستی و ڕزگار بوونی «کازمی» لە ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییەبان لێ پیرۆز کرد.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، کازمی سەردانی شەقامی «فەلاح» لە ناوەڕاستی شاری «سەدر»یشی کردو ئاگاداری پێشچوونی ڕەوتی بنیاتنانەوەی ئەم شوێنە بووەوە.

نووسینگەکەی کازمی ڕاشیگەیاند: سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم دیدارەدا وێڕای ئەوەی کە فەرمانی داوە فەرمانگە دەوڵەتیەکان لەمپەرەکانی سەر ڕێگای گەیاندنی باشترین خزمەتگوزاری بە شارومەندان لە ناوچەکانمی بەغدا ھەڵگرن، وەڕێ خستنی کەمپینی بنیاتنانەوەی شاری «سەدر»یشی داوا کردو پێشی داگرت: ئەم بنیاتنانەوەیە دەبێتە خاڵێکی دەستپێک بۆ انیاتنانەوەی شاری بەغداو شارەکانی دیکەش.

سەرپەیڤ