تشرینی دووه‌م 24, 2021 08:35 Asia/Tehran
  • گوێزرانەوەی ترۆمبیلی لەشکریانی ئەمریکی لە سووریاوە بۆ عێراق

لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی دوو کاروانی سەربازیی خۆیانیان لە سووریاوە گواستەوە بۆ باکووری عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا)، لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی ڕۆژی سێ شەممە لە قەواخی دوو کاروان زیاتر لە سەد ترۆمبیل و چەنگ ئامێری سەربازییان لە سووریاوە گواستەوە بۆ باکووری عێراق.

سەرچاوەکانی پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕایانگەیاندووە، کاروانێکی داگری ٧٠ ترۆمبیلی سەربازی لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی ئەلوالیدەوە سووریایان بەجێ ھێڵاوەو بە ھۆی کۆپتەرەکانیانەوە بەڕێ کراون.

بە قسەی ئەم سەرچاوانە، کاروانێکی دیکەی داگری ٤٠ ترۆمبیلی سەربازیش لە بنکەی نایاسایی ئەمریکا لە فڕگەی «خراپولجیر» لە حەسەکەوە سووریای بەرەو عێراق بەجێ ھێڵا. وەک باسی دەکرێت ھێزەکانی ئەمریکی ھاوڕێ لەگەڵ چەکدارانی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لەو ماوەیەدا تەواوی ئەو ڕێگایانەیان داخستبوو کە دەچوونەوە سەر فڕگەی «خەرابولجیر».

سەرپەیڤ