تشرینی دووه‌م 26, 2021 09:19 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی خولی یەکەمی دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی تیرۆری شەھید سولەیمانی لە بەغدا

یاریدەری کاروباری نێونەتەوەیی ھێزی دادەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی کۆتایی ھاتنی خولی یەکەمی دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی تیرۆری شەھید سولەیمانی و ھاوڕێکانی کردووە لە بەغدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، کازم غەریب ئابادی، یاریدەری کاروباری نێونەتەوەیی ھێزی دادەڤانی وتی: داوابەدوای وتووێژی ئاستی باڵای نێوان سیستێمی دادەڤانیی ئێران و عێراق و ھەوڵی دادئەستێنی تاران، شاندی مافەوانی و دادەڤانیی ئێران بە سەرۆکایەتیی یاریدەرێکی دادئەستێنی گشتی و شۆڕشی تاران بۆ بەشداری کردن لە یەکەم دانیشتنی لێژنەی لێکۆڵینەوەی ھاوبەشس تیرۆری سەردار سولەیمانی و ھاوڕێکانی سەردانی باغدای کردووە.

غەریب ئابادی وتووشیەتی: وتووێژەکانی خولی یەکەم ڕۆژی پێنج شەممە کۆتایی پێ ھات و ھەردوو لا بڕیاریان دا خولی دووھەمی دانیشتنی لێژنەکە ھەتا یەک مانگی داھاتوو لە تاراندا بەڕێوە بەرن.

یاریدەری کاروباری نێونەتەوەیی ھێزی دادەڤانی وتیشی: لە کۆتایی ئەم خولەی وتووێژەکان سەرۆکانی ھەردووک کۆڕەکە بەیاننامەیەکی ھاوبەشیان واژۆ کردو ئەو تاوانەیان وەکو تاوانێکی بەبڕشتانەو ھەنگاوێک لە ئاراستەی پێشێلکردنی دەستەڵاتی نیشتیمانیی عێراق و بە پێچەوانەی مافی نێونەتەوەیی و مافی مرۆڤ ئیدانە کردو لە سەر بەرنگار بوونەوەی بێ سزامانەوەی بکەرانی ئەو تاوانە نێونەتەوەییە و پێویستی جێبەجێ کرانی دادگەری لە بارەیانەوە جەختیان کرد.

سەرپەیڤ