کانونی یه‌که‌م 02, 2021 11:45 Asia/Tehran
  • فەتح: بڕیاری دادگەی فیدراڵ لە بارەی ھەڵبژاردنی عێراقەوە دیاری کەرە

ئەندامێکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق جەختی کرد: بڕیاری دادگەی فیدراڵ لە بارەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە دیاری کەر دەبێت.

«ئەبو میساق ئەلمیساری» ئەندامی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق کە «ھادی عامری» سەرۆکایەتیی دەکات، وتی: مەکتەبی سیاسیی فراکسیۆنەکان کۆبوونەوەکانی ڕۆژانەی خۆیان ھەروا بەردەوم دەکەن، بەڵام ھەتا کاتی دەرچوونی بڕیاری کۆتایی دادگەی فیدراڵ لە بارەی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنەوە، ھیچ وتووێژێکی بەبڕشتانە بەڕێوە ناچێت.

«ئەلمیساری» وتیشی: دادگەی فیدراڵ بەرلە پشتڕاست کردنەوەی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن، دەنگێکی چارەنووس ساز دەر دەکات کە چاوەڕوان دەکرێت ئەم دەنگە پەیوەست بێت بە ژماردنەوەی بە دەستب دەنگەکانەوە نەک بەرپاکردنی دووبارەی ھەڵبژاردن.

لێژنەی ھەڵبژاردنی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا دەرەنجامی یەکجاریی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی شی کردەوەو ڕادەی بەشداریی خەڵکی لە سەدا ٤٤ ڕاگەیاند. بە پێی دەرەنجامی یەکجاریی ھەڵبژاردنەکە ھیچ گۆڕانێک لە ڕادەی کورسییەکانی ھاوپەیمانییە سەرکەوتووەکان بەدی نەھاتوەو بەس پێنج کورسی گۆڕدراوە.

سەرپەیڤ