ھەڵمەتی ھاوبەشی سوپاو حەشدی شەعبیی عێراق لە پارێزگای سەلاحەددین
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i403100-ھەڵمەتی_ھاوبەشی_سوپاو_حەشدی_شەعبیی_عێراق_لە_پارێزگای_سەلاحەددین
ھێزەکانی سوپاو حەشدی شەعبیی عێراق ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشیان دژی بەرماوەکانی تیرۆریستان دەست پێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 02, 2021 11:42 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی ھاوبەشی سوپاو حەشدی شەعبیی عێراق لە پارێزگای سەلاحەددین

ھێزەکانی سوپاو حەشدی شەعبیی عێراق ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشیان دژی بەرماوەکانی تیرۆریستان دەست پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی سومریەنیوز، سوپاو ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشیان دژی تیرۆریستان لە ناوچەی «جەبەل مەکحول» لە پارێزگای سەلاحەددین دەست پێ کرد.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای عێراقیش لەم ھەڵمەتەی دژی بەرماوەکانی تیرڕۆریستانی داعش لە پارێزگای سەلاحەددین پاڵپشتیی ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتە دەکەن.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.