پوچەڵ کرانەوەی پبلانی تەقاندنەوەی تیرۆریستی لە شاری کازمەینی عێراق
ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق توانییان پیلانی تیرۆریستیی تەقاندنەوە لە شاری کازمەینی باکووری بەغدا پوچەڵ کەنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی مەوازین نیوز، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشتی عێراق ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە باسی گیرانی ئەندامێکی تاقمی تیرۆریستی داعشی کرد.
ئەم تیرۆریستە داعشییە بۆ تەقاندنەوەی شاری کازمەین پیلانی داڕشت بوو کە ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق لە سای زاڵیەتیی ھەواڵگرییانەو پێ و شوێن گرتنی مەیدانی توانییان ئەم تیرۆریستەی کە بەنیازی تەقاندنەوەی ھەگبەیەک تەقەمەنی بوو لە بازاڕێکی کازمەین دا قۆڵبەست بکەن.
وەک باسی دەکرێت ئەم تیرۆریستە لە ھوتێلێکی کازمەین دا گیراوەو برای تیرۆریستێکە کە ھەگبەیەکی تەقاندنەوەی لە مانگی جولای ڕبردوو لەم شارەدا تەقاندبووەوە.
نەوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە، بەو زانیاریانەی کە ئەو تیرۆریستە پێی داون تەواوی ئەندامانی گروپێکی تیرۆریستیش کە لە گەڵی دا پەیوەندییان ھەبوو، قۆڵبەست کراون.