بەرزبوونەوەی دەنگی قیژۆکی کۆنسولخانەکەی ئەمریکا لە ھەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i403269-بەرزبوونەوەی_دەنگی_قیژۆکی_کۆنسولخانەکەی_ئەمریکا_لە_ھەولێر
سەرچاوە ھەواڵییەکان شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە باسی بەرزبوونەوەی دەنگی قیژۆکی بنکەی ئەمریکیی «حەریر» و کۆنسولخانەکەی ئەمریکا لە ھەولێری ناوەندی ھەرێمی کوردستانیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 08, 2021 06:44 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی دەنگی قیژۆکی کۆنسولخانەکەی ئەمریکا لە ھەولێر

سەرچاوە ھەواڵییەکان شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە باسی بەرزبوونەوەی دەنگی قیژۆکی بنکەی ئەمریکیی «حەریر» و کۆنسولخانەکەی ئەمریکا لە ھەولێری ناوەندی ھەرێمی کوردستانیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، دەنگی قیژۆکی بنکەی ئەمریکیی «حەریر» و کۆنسولخانەکەی ئەمریکا لە ھەولێر بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بەرز بووەوەو داواش لە دانیشتووانی ناوچەکانی دەوروبەری کونسوڵخانەکە کراوە لەنزیک دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکانیان دووربکەونەوە.

میدیاکانی ھەرێمی کوردستان وای بۆ دەچن کە،هۆکاری بەرز یوونەوەی دەنگی قیژۆکەکە پێدەچێت بەهۆی بوونی مەترسیی ئەمنییەوە بێت، بەڵام ھەتائێستا وردەکارییەکەی زیاتر لەم پەیوەندییەدا نەزانراوە و هیچ لایەنێکیش ڕوونکردنەوەی لەسەر نەداوە.

وەک باسی دەکرێت، لەودەمەدا گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕگەی ھەولێریش ڕاگیران. ھەر لەم کاتەدا کەناڵی «سابرین نیوز»ی عێراقیش ڕایگەیاندووە: دوو فڕۆکەش کە بە نیازی نیشتنەوە بوون لە فڕۆکەخانەی ھەولێر ئاراستەکەیان گۆڕیوە.

ئەم ھەست بە مەترسی کردنەی ئەمریکییەکان لە کاتێکدایە کە لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە کاروان و بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق دا کەوتووەتە بەر ھەڵمەت و پەلامار.