کانونی یه‌که‌م 10, 2021 14:33 Asia/Tehran
  • ئەمریکا لە پشت پەردەی ڕووداوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی عێراقەوەیە

کارناسێکی ئاسایشتیی عێراق پەردەی لە سەر ڕۆڵی ئەمریکا ڕووداوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەی ھەڵدایەوە.

«ھەیسەم خەزعەلی» کارماسی ئاسایشتی عێراق ڕۆژی ھەینی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا لە پشت پەردەی ڕووداوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی عێراقەوەیە، وتیشی: ئەمریکییەکان بەنیازن ئەم ڕووداوانە بۆ مانەوەی لەشکرییەکانیان لە عێراق دا بەکار بێنن.

خەزعەلی وتیشی: ئەمریکییەکان بە نیازی بەرەخولە دانەوەی پەسەندکراوەی پەرلەمانی عێراق لە بارەی کشانەوەی ھێزی بیانی لەم وڵاتەن.

بە درێژایی یەک حەوتەی ڕابڕدوو لانیکەم سێ ھێرشی تیرۆریستی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق ئەنجامی گرتووە.

ڕوودانی ئەم ھێرشە تیرۆریستییانە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق یبووەتە ھۆی ئەوەی کە جارێکی تر شەپۆلی بشێوی و ناھێمنی ڕوو لە ھێندێک لە ناوچەکانی ئەم وڵاتە بکات.

سەرپەیڤ