ئامادەیی ڕاگەیاندنی بەغدا بۆ بژاردنی قەرزە گازیەکانی بە ئێران
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق باسی ئامادە بوونی ئەم وەزارەتخانەیەی کرد بۆ دانەوەی قەرزە گازیەکانی بە ئێران.
«ئەحمەد موسا» وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: لە دیدار لەگەڵ شاندێکی ئێران چەندین بابەت و پێشنیار لەوانە پێویستیی دانەوەی قەرزەکانی ئێران تاتوێ کراوەو ئەمەش دەربڕی ئامادە بوونی وەزارەتی کارەبای عێراقە بۆ دانەوەی قەرزەکانی.
وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: وتووێژ لەگەڵ شاندەکەی ئێران تایبەت دراوە بە دوو بابەتی گرینگ کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەین بە کەمبوونی گاز، بابەتێک کە پەیوەندیی بە قەرزەکانی عێراقەوە نییە.
ئەحمەد موسا بە دەربڕینی ئەمەی کە کەم بوونەوەی ناردەی گازی ئێران بۆ عێراق پەیوەندیی بە قەرزوقۆڵەکانەوە نییەو ڕەنگە پەیوەست بێت بە پێویستیی نێوخۆیی ئێرانەوە، وتیشی: وەزارەتی کارەبای عێراق لە بارەی ھۆکارەکانی دابەھینی ڕادەی ناردەی گازو بڕی قەرزاریی بەغدا بە تاران پرسیاری کردووە.
ئەحمەد موسا وتووشیەتی: گرێبەستەکان لەگەڵ لایەنی ئێرانی بە پێی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و پرۆتۆکۆلی دەوڵەتییە.