واژۆ کرانی ١٥ گرێبەستی ھاوکاری لە نێوان عێراق و چین دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i403586-واژۆ_کرانی_١٥_گرێبەستی_ھاوکاری_لە_نێوان_عێراق_و_چین_دا
سەرچاوە عێراقییەکان باسی واژۆ کرانی چەندین گرێبەستیان کردووە لە نێوان ئەم وڵاتەو چین دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 17, 2021 12:59 Asia/Tehran
  • واژۆ کرانی ١٥ گرێبەستی ھاوکاری لە نێوان عێراق و چین دا

سەرچاوە عێراقییەکان باسی واژۆ کرانی چەندین گرێبەستیان کردووە لە نێوان ئەم وڵاتەو چین دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی «واع»، عێراق و چین ١٥ گرێبەستیان بۆ چێکردنی ھەزار قوتابخانە لە سەرتاسەری عێراق و لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی ھاوکلریی نێوان دەوڵەتی بەغداو پبکەن بە ئامادە بوونی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق واژۆ کرد.

لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە: «کەڕاڕ موحەممەد» بەڕێوەبەری لیژنەی باڵای دروستکردنی خوێندنگاکانی عێراق لەگەڵ «لی دزی» جێگری سەرۆکی کۆمپانیای «پاڤێر چاینا» ژمارەیەک گرێبەستیان بۆ دروست کردنی ٦٧٩ قوتابخانە واژۆ کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بەڕێوەبەری لیژنەی باڵای دروستکردنی خوێندنگاکانی عێراق ھەروەھا لەگەڵ «کو جون» بەڕێوەبەری ناوچەیی کۆمپانیای «سینوک تەک»یش بۆ چێکردنی ٣٢١ قوتابخانە چەند گرێبەستێکی واژۆ کردووە.