پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی دیکەی بەهێزی بەفر و باران دەستپێبکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i403631-پێشبینی_دەکرێت_شەپۆلێکی_دیکەی_بەهێزی_بەفر_و_باران_دەستپێبکاتەوە
‌ که‌شناسی ناسراوی عێراقی پێشبینی ده‌ستپێکردنی شه‌پۆلێکی دیکه‌ی به‌فر و بارانی کرد و ئاشکرایکرد، شه‌پۆله‌که‌ سه‌رجه‌م پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق ده‌گرێته‌وه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2021 22:49 Asia/Tehran
  • پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی دیکەی بەهێزی بەفر و باران دەستپێبکاتەوە

‌ که‌شناسی ناسراوی عێراقی پێشبینی ده‌ستپێکردنی شه‌پۆلێکی دیکه‌ی به‌فر و بارانی کرد و ئاشکرایکرد، شه‌پۆله‌که‌ سه‌رجه‌م پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق ده‌گرێته‌وه‌.

سادق عەتییە له‌ پۆستێکدا له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک، نوسیویەتی پێشبینی دەکرێت " نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌کی دیکه‌ روو له‌ ناوچه‌که‌ ده‌کات و به‌و هۆیه‌وه‌ شه‌پۆلێکی دیکه‌ی بارابارین به‌ رێژه‌ی جیاواز عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌. وه‌ک پیشبینیشی کرد، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان بارانی به‌لێزمه‌ ده‌بارێت". 

ناوبراو باسی لەوەشکرد،  پێشبینی ئه‌و شه‌پۆله‌ بۆ ناوچه‌کانی "ئه‌نبار، بیابانی نه‌جه‌ف، نخێب و زۆربه‌ی ناوچه‌ بیابانه‌کانی سه‌ماوه لاوازن".

هه‌روه‌ها وتی "ره‌وشی که‌شوهه‌وا به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تا به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌، ته‌نیا پارێزگاکانی هه‌ولێر، دهۆک و سلێمانی و باکووری نه‌ینه‌وا نه‌بێت، که‌ بارانبارین له‌و ناوچانه‌ تا رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌کانیش به‌فر ده‌بارێت".

سادق عه‌تییه‌ بۆ هه‌ردوو رۆژی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ هۆشداری ده‌دات:

-بارانی به‌لێزمه‌ له‌ ناوچه‌ و شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌بارێت.

- هاتنی شه‌پۆلی لافاو له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاره‌کانی میسان و واست به‌هۆی زۆری رێژه‌ی بارانبارین.

- به‌فر بارین له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌کان، که‌ پێشبینی ده‌کرێت به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر بێت.